ماک ئالیستەر لە برایتۆن بەردەوام نابێت

سێ یانەی زەبەلاحی خولی نایابی ئینگلیزی چاودێری ئەلێکسیز ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی “ڕێلیڤیۆ”ی ئیسپانی، یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەلێکسیز ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی دەستپێکردووە، لە ئێستادا چاودێری توندیان خستووەتەسەری.

ڕۆژنامەی “تێلگراف” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، لیڤەرپوڵ و چێڵسی لەم هاوکێشەیەدا بەتەنها نین، بەڵکو مانچستەر یونایتد بە هەمانشێوە بەدوای یاریزانەکەی یانەی برایتۆنەوەیە.

ماک ئالیستەر لە مۆندیالی 2022 ئاستێکی ناوازەی لەگەڵ ئەرجەنتین پێشکەشکرد، لە ئێستادا بووەتە جێی تێڕامانی گەورەکانی “پریمەرلیگ”.

ئەستێرەکەی ئەرجەنتین تاوەکو ئێستا (101) یاری بۆ برایتۆن کردووە، (18) گۆڵ و هەشت ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنەی چاڤی چوار ڕیکۆردەکە دەشکێنێت؟

بابەتی دواتر

ساڤیچ جەنگێکی گەورە هەڵدەگیرسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share