ڕیاڵ مەدرید و بنزیمە کۆتا بڕیاریانداوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆندی کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی تاوەکو 2023 نوێدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی ڕیاڵ ڕێککەوتنی لەگەڵ کەریم بنزیمە کردووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو هاوینی 2023، بەوپێیەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە یەکێکە لەو یاریزانانەی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بنزیمە دانوستاندنی فەرمی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی ڕاگرتووە، بەڵام پێشوەخت ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا کراوە و تەنها واژووکردنی بۆندەکەی ماوەتەوە، ئەوەش لەدوای چارەسەربوونی یاریزانەکە بەئەنجام دەگەیەنرێت.

بنزیمە لە هاوینی 2009-2010وە درێسی یانەی شاهانەی پۆشیوە، یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکان و هاوشانی لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤاسکێز و چەندینێکی دیکە، بەر لە کۆتایی بۆندەکانیان ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشکەشکراوە، بەپێچەوانەی سێرجیۆ ڕامۆسەوە ڕەزامەندی بەرامبەر بۆندەکە نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share