توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کوین لە کەنەدا گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی کە کەسی ئاسایی ڕۆژانە زیاتر لە 6000 هەزار بیرۆکەی جیاوازی لە مێشکدایە.
دکتۆر جۆردان بۆبینک، پسپۆڕ لە زانستی دەمارەڕاگەیاندن لە کەنەدا وتوویەتی، “کاتێک کەسێک لە بیرۆکەیەکەوە دەپەڕێتەوە بۆ بیرۆکەیەکی دیکە، ئەو شتە لە مێشکدا دەخولقێنێت کە لە ڕووی زانستییەوە پێی دەوترێت “کرمی فیکری”، دەتوانرێت لەڕێی بەکارهێنانی هەندێک ئامرازی نوێی تایبەت بە پشکنینی دەماغەوە، چاودێری بکرێت”.
بۆبینک ئاماژەی بەوەش کردووە کە خۆی و تیمەکەی توێژینەوەیان لەسەر 184 کەس کردووە و “بە ئیکۆی موگناتیسی وێنەی دەماغیان گیراوە بە مەبەستی دەستنیشانکردنی چالاکییەکانی مێشکیان لە ماوەی یەک ڕۆژی تەواودا و زانینی ژمارەی ئەو بیرۆکانەی لە مێشکیاندایە”.
لەو ڕێیەشەوە توێژەرەکان گەیشتوون بەوەی کە کەسی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی 6200 بیرۆکە لە مێشکیدایە و زۆرینەیان تەنها ماوەی 20 چرکە دەخایەنن.
توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە مرۆڤ ڕۆژانە خۆی لە زۆرێک لەو بیرۆکانە ڕزگار دەکات، لەبەرئەوەی کۆکردنەوەیان دەبێتە هۆی لاوازکردنی یادگە و بەرگەی ئەو هەموو بیرۆکەیە ناگرێت.