کەشناسێک: تەرزەی بەهێز دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بارینی تەرزەی بەهێزیش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە مەودای کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر هەشتی شەو لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک و ناوبەناو باراندەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەبروسکە، هەروەها ئەگەر هەیە تەرزەی بەهێزە ببارێت، مەترسی روودانی لافاوی کاتیش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە جیاجیاکان، خێرایی با تاوەکو 55 کم/ک چالاک دەبێت، هەروەها درەنگانی ئەمشەو بۆ پێشنیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە لە ناوچە جیاجیاکان تەمومژ دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share