سامسۆنگ بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ناوی مۆبایلەکانی دەگۆڕێت

کۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی بەشێک لە مۆدێلی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەی کە پیتی “Z”ی لەسەرە، ئەوەش بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.

بەپێی ئەو هەواڵەی کۆمپانیای سامسۆنگ بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاکە پیتی “Z”ی لەسەر هەردوو مۆدێلی مۆبایلی ” Galaxy Fold3″ و “Galaxy Flip” لابردووە، لەسەرجەم بریکارەکانی فرۆشتنیدا لەهەردوو وڵاتی ئەستۆنیا و لاتڤیا.

هەروەها بۆ سەرجەم مۆبایلەکانی ئەو مۆدێلانە بەرهەمی نوێی بەبێ بوونی پیتی “Z” دروستکردووە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات، لەزۆرینەی بازاڕەکانی خۆرئاوا و ئەمریکا و ئەمریکای لاتین مۆدێلەکانی Galaxy Z Fold3 و Z Flip3 بەهەمان ناوەکەی پێشوویانەوە دەفرۆشرێن.

ئەوەی نەشاردووەتەوە کۆمپانیاکە هەوڵدەدات ئەو بڕیارەی بۆ لابردنی ئەو پیتە لەسەر هەردوو مۆدێلی بەرهەمەکانی سەرجەم وڵاتانی دیکەی جیهانیش بگرێتەوە.

لەماوەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا پیتی “Z” یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی سەر تانک و فڕۆکە و چەکەکانی ڕوسیا بوون لەو وڵاتە، دواتر ئەو پیتە وەک پاڵپشتییەک بۆ شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەکارهاتووە.

سامسۆنگ یەکێکە لەو کۆمپانیا جیهانییانەی بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا کارەکانی لەو وڵاتە کشاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەکانی ئۆکرانیا پاڵاوتگە نەوتییەکانی ڕوسیایان بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

فەرمی.. ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
31
Share