لە هەرسێ ناحیەی گوڵاڵە، قەرەتەپە و سەعدیە ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای نیشتمانی‌یان بڕاوە، هۆکارەکەشی بۆ تەقاندنەوەی دوو تاوەری کارەبای قەزای خانەقین دەگەڕێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا محەمەد نارێنی کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیان ڕایگەیاند، لە دوێنێوە کارەبا لە ناحیەی جەلەولا، سەعدیە و قەرەتەپە بڕاوە و تائێستا تاوەرە لەکارکەوتووەکان چاکنەکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ماوەی دوو ڕۆژە دوو تاوەری کارەبا لەنێوان سەعیدیە و خانەقین تەقێنراوەتەوە و تائێستا چاکنەکراوەتەوە.
دوێنێ شەممە وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا هه‌ردوو هێڵی كاره‌بای خانه‌قین – كه‌لار به بۆمبی چێندراو كراونەتە ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وتووە و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی لهكاركهوتووە.