قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، رەزامەندیی هاوڵاتییان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروبارەکان گرنگترین پێوەرە بۆ سەرکەوتوویی ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە.

جەختیشیکردەوە، ئامانجی ئەوانیش دەستبەرکردنی رەزامەندی خەڵکە، هەربۆیەش کۆمەڵێک رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاریکردن بۆ راپەڕاندنی کاروبار و مامەڵەی هاوڵاتییان، لەوانەش پڕۆژەی خزمەتیان راگەیاند بۆ بەدوداداچوونی بەردەوام و ئاگاداربوون لە ئاستی رەزامەندیی هاوڵاتیی لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی لەناکاو سەردانی فەرمانگەی تاپۆی دووی سلێمانی کردووە، گوێی لە بۆچوونی هاوڵاتییان گرتووە لەبارەی ئەدای فەرمانگەکە و گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەران و بەڕێوبەری فەرمانگەکە کردووە و خۆشحاڵ بووە کە کاروبارەکان بە شێوەیەکی رێکخراو و رێکوپێک بەڕێوەدەچن و هەوڵ هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتریش لەمبارەیەوە.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، بە بەردەوامی ئەم جۆرە سەردانانە بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەش دەکەن، تا هەم لە زمانی فەرمانبەرانەوە گوێیان لە داواکاری و کەمووکوڕییەکان بێت و هەم بۆچوونی هاوڵاتییانیش وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share