داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق زیاتر لە 6.5 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی هەناردەی نەوتی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات زیاتر لە 6.5 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمموزی ڕابردوو گەیشتووەتە 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل و داهاتەكەشی شەش ملیار و 513 ملیۆن و 792 هەزار دۆلار بووە.

ئاشكراشیكردووە، كۆی بڕی هەناردەی نەوتی خاوی تەمموزی ڕابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 87 ملیۆن و 455 هەزار و 359 بەرمیل، لە كێڵگەی كەركوكیشەوە بەرەو بەندەری جەیهان گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 12 هەزار و 435 بەرمیل.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشداوە، ناوەندی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل، ناوەندی نرخی بەرمیلێكیش 72.001 دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی یەکێتی: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆک بافڵه‌

سەرچاوەیەک لە تیمی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌، دەرئه‌نجامی ئه‌و…
Total
0
Share