مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی نێوان یوڤی و بارسا له‌ چامپیۆنزلیگ

یانه‌کانی یوڤانتۆس و به‌رشلۆنه‌ له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ حه‌وتجار به‌رانبه‌ر یه‌کدی یارییانکردووه‌ و ئه‌نجامه‌کان به‌ بردنه‌وه‌ و یه‌کسانبوون له‌ نێوانیاندا دابه‌شبووه‌.

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه کاتژمێر 11 به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان،‌ یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له‌ ئالیانز ستادیه‌م میوانداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌کات.

هه‌ردوو یانه‌ ئامانجیان بردنه‌وه‌یه‌ بۆ گرتنی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م، که‌ یانه‌کانی دینامۆ کیێڤ و فرینسڤارۆشی له‌خۆده‌گرێت.

مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان

به‌رشلۆنه‌ی که‌ته‌لۆنی تاوه‌کو ئێستا حه‌وتجار له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ڕوبه‌ڕوی یوڤانتۆس بووه‌ته‌وه‌، به‌رشلۆنه‌ دوو بردنه‌وه‌، یوڤی دوو بردنه‌وه‌ و سێ یه‌کسانبوون له‌نێوانیاندا تۆمارکراوه‌.
ئازولگرانا هه‌شت گۆڵی تۆمارکردووه‌، بیانکۆنێری حه‌وت گۆڵی تۆمارکردووه‌.

له‌ قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا خانمه‌ پیره‌که‌ باڵاده‌ستبووه‌ و دووجار به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه‌ یاریکردووه‌.

وه‌رزی 2002/2003 له‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌رانبه‌ر یه‌کدی یارییانکردووه‌ و به‌ ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ یوڤی سه‌رکه‌وتوبووه‌، جارێکی دیکه‌ش له‌ وه‌رزی 2016/2017 له‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی ڕوبه‌ڕوبوونه‌ته‌وه‌، له‌ یاری چوون بیانکۆنێری به‌ سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بووه‌ و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهاتووه‌.

دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌مشه‌و فاینه‌ڵی 2015یان ئه‌نجامداوه،‌ به‌رشلۆنه‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و نازناوه‌که‌ی چنیوه‌ته‌وه‌.

له‌ وه‌رزی 2017/2018 بارسا و یوڤی له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ یارییانکردووه‌‌، به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا به‌ سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بووه‌ و له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌بێ گۆڵ یه‌کسانبوون.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنه‌ری دۆرتمۆند لاوازی ئاستی سانچۆ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یونایتد

بابەتی دواتر

یاری سوپەری ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم لە سعودییە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share