ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانە بەشدارەکانی یورۆی 2020

ڕاپۆرتە داراییەکان دەریانخستووە، کیلیان مباپێی فەرەنسی گرانبەهاترین یاریزانی بەشدارە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ترانسفێر مارکت”ی تایبەت بە نرخی یاریزانان و داتا وەرزشییەکان، کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی گرانبەهاترین یاریزانی بەشدارە لە یورۆی 2020 و نرخەکەی دەگاتە 160 ملیۆن یورۆ.

هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی تۆتنهام کە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریدەکات، دووەم گرانبەهاترینە و نرخەکەی دەگاتە 120 ملیۆن یورۆ.

وەک دەردەکەوێت لە ڕیزبەندییە نوێیەکەدا هیچ یەکێک لە یاریزانە ناودارەکانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئیدین هازارد بوونیان نییە.

  1. کیلیان مباپێ (فەرەنسا) 160 ملیۆن یورۆ
  2. هاری کەین (ئینگلتەرا) 120 ملیۆن
  3. ڕۆمیلو لوکاکۆ (بەلجیکا) 100 ملیۆن
  4. فرینکی دی یۆنگ (هۆڵەندا) 90 ملیۆن
  5. جۆشوا کیمیچ (ئەڵمانیا) 90 ملیۆن
  6. برونۆ فێرناندێز (پۆرتوگال) 90 ملیۆن
  7. مارکۆس یۆرێنتی (ئیسپانیا) 80 ملیۆن
  8. نیکۆلۆ بارێلا (ئیتاڵیا) 65 ملیۆن
  9. ئاندریۆ ڕۆبێرتسۆن (سکۆتلەندا) 65 ملیۆن
  10. میلان شکرینیار (سلۆڤاکیا) 60 ملیۆن

بابەتی پێشتر

بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەرشلۆنە دەبێتە مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

تەمەنی 9 ساڵە.. بەریتانیا بچوكترین بازرگانی هۆشبەر دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس پێیوایە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو هێشتا هەیە. بەتایبەتیش لەبەرئەوەى کە گۆڵی دەرەوەى یاریگا…
زیاتر ببینە

زانیۆلۆ دەیەوێت دووجار بگەڕێتەوە

نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، هیوادەخوازێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و…
Total
0
Share