کۆمپانیای ئێربەس یەکەم کەشتیی بارهەڵگریی بۆشایی ئاسمان دروستدەکات

وێنەی نموونەیەکی کەشتییە بارهەڵگرەکەی ئێربەس فۆتۆ: ئێربەس

کۆمپانیای ئێربەسی فەرەنسی کەشتییەکی بارهەڵگر بۆ بۆشایی ئاسمانی دروستدەکات، کە بۆ گواستنەوەی یەکەم نموونەی بەردی سەر هەسارەی مەریخ بۆ سەر زەوی بەکاردەهێنرێت.

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە کە کەشتییەکەی ئێربەس لە شێوەی مانگی دەستکرددا دەبێت، ئەرکەکەی گەڕاندنەوەی ئەو خۆڵ و بەردەی سەر هەسارەی مەریخە بۆ سەر ڕووی زەوی، کە ڕۆڤەرەکەی ئاژانسی ناسا کۆیاندەکاتەوە.

پێشبینیدەکرێت پرۆژە هاوبەشەکەی ئەمریکا و ئەورووپا ملیاران دۆلاری تێبچێت، هەروەها زیاتر لە 10 ساڵی پێویستە بۆ جێبەجێکردنی.

بەڕێوبەری بەشی دۆزینەوە مرۆیی و ڕۆبۆتییەکان لە ئاژانسی ئەورووپیی بۆشایی ئاسمان (ESA)، دەیڤد پارکەر بە بی بی سی وت، “ئەم ئەرکە لە ئەرکەکانی دیکەی تایبەت بە مەریخ ئاسانتر نییە، بەڵکو کاتێک بیر لە ئاڵۆزییەکەی دەکەیتەوە، زۆر قورستریشە. ئەم مانگە دەستکردەی ئێربەس ناودەنێم ‘یەکەم کەشتیی بارهەڵگری نێوهەسارەیی'”.

مانگە دەستکردەکە کێشەکەی 6.5 تۆنە و ساڵی 2026 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت، بە دەوری هەسارە سوورەکەدا دەخولێتەوە، دواتریش بەردەکان باردەکات و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی.

ڕۆڤەر ئامێرێکە لە شێوەی ئۆتۆمبێل. لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەوە، ئاژانسی ناسا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری، چەندین ڕۆڤەری ڕەوانەی مەریخ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share