وەزارەتی گواستنەوە لەسەر لێدانی لەزگە و لۆگۆی تەكسی ڕوونكردنەوە دەدات

داوای درێژكردنەوەی ماوەكەی كراوە

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاریانكردووە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە بۆ تەكسی تا 1ی تشرینی دووەمی داهاتوو درێژبكرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە نوسراوێك لە 29ی تەمموز پێشنیاریان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە بەمەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا ڕێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەندبن، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكردنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی واتا تا بەرواری 2021/11/1.

دوای ئەو وادەیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ كراوە لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەستبكەن بە ڕێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچیكار ئەنجامبدەن، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە.

هەروەك ڕێككارەكانی بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیكار دیاریكردووە بە بە پێبژاردنی (500) هەزار دینار و، بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشداوە، “لەپێناو بە پیشەییکردنی کاری شۆفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتییان و شۆفێرانی تەکسی و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان، بریار لەسەر ئەم پێشنیارانە دەدرێ لەدوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت”.

بابەتی پێشتر

 بەئامانجگرتنی كەشتییە ئیسرائیلییەكە.. ئێران ڕەتیدەكاتەوە و تەلئەبیب دووپاتیدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لێپرسراوی کارەکانی ساوول دەگاتە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share