گریلیش و کەین واتا چامپیۆنزلیگ یان ئابڕوچوون

یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەردەوامە، واژووکردنی ئەو بۆندانەش بڕی بەکارخراو لەسەردەمی گواردیۆلا دەگەیەنێتە ئاستێکی خەیاڵی.

هەینی ڕابردوو یانەی مانچستەر سیتی بۆندێکی نوێی بە نزیکی 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جاک گریلیش پێشکەشی یانەی ئەستۆن ڤێلا کرد، ئەگەر زۆرە لە داهاتوودا ئیدارەی سیتی و ڤێلانس بە 100 ملیۆن بگەن بەڕێککەوتنی کۆتایی.

ئەم هەوڵە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی گواردیۆلا و تیمە وەرزشییەکەی بۆ گواستنەوەی هاری کەین، کە ئەو بۆندەش لە ئەگەری واژووکردنیدا 150 ملیۆن پاوەندی دیکەی پێویست دەبێت.

بەپێی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، لە حاڵەتی واژووکردنی بۆندی گریلیش و هاری کەین، تێچووی گواستنەوەکانی سەردەمی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی دەگاتە ملیارێک و پەنجا ملیۆن پاوەند.

سەرەڕای ئەوەی لەسەردەمی قەیرانی داراییدا سیتی ناتوانێت بۆندەکان بە ئاسانی واژووبکات، بەڵام سەرچاوە ئینگلیزییەکان دووپاتیدەکەنەوە، تێچووی هەردوو گواستنەوەکە لە خەزێنەی یانە تەرخانکراوە، تەنها ئەوەندە ماوە خۆیان لە ڕێساکانی یاری خاوێن و هاوتاکردنی داهات و خەرجی بپارێزن.

ڕۆژنامەنوسانی ئینگلتەرا پێیانوایە، لەئەگەری گواستنەوەی دوو ناوە گەورەکە بۆ سیتی، گواردیۆلا لە ناوەند و هێڵی پێشەوەی یاریگا چڕییەکی زیاتر بە پێکهاتەکانی دەبەخشێت، دەشبێت ئامانجە گەورەکەی بپێکێت کە ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، ئەگەر ئەو دەستکەوتە بەدەستنەیەت، دەچێتە خانەی ئابڕوچوونەوە تاوەکو بۆندەکەی کۆتاییدێت.

سیتی لە 2014وە سێ لە کۆی چوار کۆتا ناسناوی پریمەرلیگ، چوار ناسناوی لەسەریەکی جامی ڕایەڵەی یانەکان، جامی یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکانی بەدەستهێناوە، تاکە یانەشن لە ئینگلتەرا 100 خاڵیان لە وەرزێکدا کۆکردووەتەوە، بەڵام هاندەرانی یانە بێزاربوون لە ناسناوە ناوخۆییەکان و تەنها چاویان لەسەر چامپیۆنزلیگە.

بابەتی پێشتر

میلان لە مانچستەرە و مانچستەریش چاوەڕوانی مەدریدە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ چووەتە ناو هاوکێشەی لوکاتێلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share