(فیفا) لێکۆڵینەوە لە دژی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوت و مامەڵەی میدیایی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی، (فیفا) بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دژی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا بکات، هۆکارەکەش بۆ پابەند نەبوونیان دەگەڕێتەوە بە ڕێسا کارپێکراوەکانی مۆندیال لە بواری ڕاگەیاندن.

لە تیمی فەرەنسا مباپێ ئامادە نەبووە هیچ یارییەک بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکات لە شاری دەوحە، لە تیمی ئەڵمانیا-ش هانزی فلیک بە تەنها بەشداری کۆنگرەکانی کردووە و ڕێگەی نەداوە یاریزانەکانی سێ کاتژمێر بۆ سازکردنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گەشتبکەن، لە کاتێکدا دەبوو یاریزانە دیاریکراوەکان لە کات و وادەی خۆیدا لەبەردەم میدیاکاراندا ئامادەبن.

لە ئەڵمانیا ئەگەری سزادانی هانزی فلیک هەیە، لە فەرەنساش هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن مباپێ و تیمەکەی سزای دارایی بدرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەی زمانی کوردیی خوێندنگە ناحکومییەکانی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

گوندۆگان: سیاسەت کۆتاییهات، شانازی بە قەتەرەوە دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share