مباپێ و خێزانەکەی گلەییان لە پاریس هەیە و ڕیاڵ پاداشتی دەکات

سەرچاوە فەرەنسییەکان ئاشکرایانکردووە، کیلیان مباپێ و خێزانەکەی زۆر بێزارن لەو چاوپێکەوتنەی گۆڤاری “پی ئێس جی” بڵاویکردووەتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا “پی ئێس جی مەگەزین” چاوپێکەوتنێکی کیلیان مباپێ و نێیماری هاوڕێی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاسکە فەرەنسییەکە دەڵیت، “ئاواتمە بەدرێسی پاریسەوە ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنم”، دواتر دەرکەوت ئەو چاوپێکەوتنە لە مانگی ئایاری 2021 بەر لە دەستپێکی یورۆ 2020 ئەنجامدراوە و لە ئێستادا بڵاودەکرێتەوە، کە ئەوەش بە هەوڵێکی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە فەرەنسییەکە لە قەڵەمدرا بۆ دروستکردنی فشار لەسەر یاریزانەکە تاوەکو بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نوسیویەتی، ئەم هەوڵەی ناسڕ خلێفی بووەتە جێی بێزاری مباپێ و خێزانەکەی، بەو هۆیەوە گلەیی ڕاستەوخۆیان لە سەرۆکی یانە کردووە، کە لەم کاتە هەستیارەدا دەیەوێت فشار لەسەر یاریزانەکە دروستبکات بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندییەکیان لەسەر دووبارە بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکە نیشاندابێت.

لەلایەکی ترەوە تۆڕی “فوت میرکاتۆ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، مباپێ خەونی ڕیاڵ مەدریدە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە ئیسپانییەکە پێیانڕاگەیاندووە، تەنانەت ئەگەر تاوەکو وەرزی داهاتوو بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و بێبەرامبەر لە هاوینی 2022 پەیوەندییان پێوەبکات، پاداشتی 40 ملیۆن یورۆی دەکەن و موچەی ساڵانەی بەبڕی 25 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخاندەکەن.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بڕیاریدا: دوو ئەستێرە دەمێننەوە و 13ی ئاب کۆتا مۆڵەتە

بابەتی دواتر

میلان لە مانچستەرە و مانچستەریش چاوەڕوانی مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share