فەرمی.. لوکاتێلی لە تۆرینۆ سەرکەوتوبوو

یاریزانی ئیتاڵیی یانەی ساسولۆ، مانوێل لوکاتێلی پشکنینە پزیشکییەکانی لە یانەی یوڤانتۆس تێپەڕاند و بەفەرمی بۆندی واژووکرد.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیتاڵیا، یوڤانتۆس لەگەڵ یانەی ساسولۆ ڕێککەوتنی کردووە، لوکاتێکی بەشێوەی خواستن بۆ دوو وەرز درێسی بیانکۆنێری بپۆشێت، لەدوای ئەو وادەیە بۆندەکەی بکرێت بە هەمیشەیی، تێچووی تەواوی گواستنەوەکەش بە ماوەی خواستن و واژووکردنی بۆندی هەمیشەییەوە دەگاتە 35 ملیۆن یورۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندکارەکەی ئیتاڵیا پشکنینە پزیشکییەکانی بەسەرکەوتوویی تێپەراند و بۆندەکەی تاوەکو 2026 واژووکرد، بڕیاریشە ڕاستەوخۆ بەشداری یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان لە پێکهاتەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری بکات.

لوکاتێلی تەمەن 23 ساڵ لە وەرزی 2014-2015وە بەدرێسی یانەکانی میلان و ساسولۆوە 195 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 14 گۆڵی ڕەخساندووە، لە یورۆی 2020 یەکێکبوو لە ئەستێرە کاریگەرەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە توانییان ناسناوەکە بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە هەڕەشە لە ئومتیتی دەکات

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو پەرلەمان و سامانە سروشتییەكان لەبارەی نرخی بەنزینەوە کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
Total
0
Share