لاپۆرتا داوایەکی هەیە و چاڤی دەڵێت: مەرجم هەیە

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ چاڤی هێرناندێز کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆتیڤۆ”، گرێبەستی چاڤی هێشتا وەرزێکی بەبەرەوە ماوە و مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتاییدێت، بەڵام خوان لاپۆرتا و هاوکارانی دەیانەوێت بەردەوامبوونی لە یانەکە مسۆگەر بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە، لاپۆرتا لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی چاڤی دەستی بە دانوستاندن کردووە، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێدەکرێتەوە، نوێنەری ڕاهێنەرەکەش مەرجی ئەوەبووە داواکارییەکانیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان جێبەجێبکەن.

چاڤی وەک ڕاهێنەری بەرشلۆنە ڕێژەی سەرکەوتنەکانی لەسەددا 61.8 بووە، ئەو ڕێژەیەش بەرزترە لە ڕێژەی ڕاهێنەرانی پێش خۆی، لە کۆی (89) یاری توانیویەتی (55) بردنەوە بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز سەحنەکەی ڕووەو بەڕازیل جوڵاند

بابەتی دواتر

"توخێل لە بایرن میونشن ڕادەکات"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
Total
0
Share