بەرشلۆنە بڕیاریدا: دوو ئەستێرە دەمێننەوە و 13ی ئاب کۆتا مۆڵەتە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گۆڕانکاری لە بڕیار و کارەکانیدا کردووە، تاوەکو 13ی مانگ مۆڵەتی بە یاریزانانداوە بۆندەکانیان بەشێوازی سەردەمی قەیرانەکان نوێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکایەتی بارسا و ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر، بڕیاردراوە هەریەک لە ئەنتوان گریزمان و فیلیپی کۆتینیۆ لە پێکهاتەی یانە بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوامییان پێبدرێت.

یانە کەتەلۆنییەکە دەرفەتی بەردەوامبوونی بە دوو یاریزانەکەداوە و کومان ڕەزامەندی دەربڕیوە، تەنها لە حاڵەتی بەدەستگەیشتنی بۆندی گەورە و گونجاو تاوەکو 15 بۆ 16ی ئاب، ئەگەرهەیە دەستبەرداریان ببن، لەو حاڵەتە بەدەر دوو یاریزانەکە چیتر مەترسی فرۆشتن، یاخود دەستبەرداربوونیان لەسەر نەماوە، تەنانەت بەڕێوەبەرانی یانە کۆتا وەڵامیان بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕاگەیاندووە و دووپاتیانکردووەتەوە، کەیسی لویس سوارێز دووبارە ناکەنەوە و هەرگیز بە ئاڵوگۆڕی گریزمان بە ساوول قایلنابن.

لەلایەکی دیکەوە، خوان لاپۆرتا دەستی بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ یاریزانانی پێکهاتەی کوماندا کردووە، بۆندی نوێی بە موچەی (٪40) کەمتر خستووەتە بەردەستیان، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ڕێساکانی یاری خاوێن و ڕزگارکردنی یانەکە لە سزای دارایی.

تاوەکو 13ی ئابی وەک کۆتا مۆڵەت بۆ سەرجەم یاریزانان دیاریکردووە، تەنانەت مێسی بەر لەو وادەیە دەبێت بابەتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی یەکلاییبکاتەوە، لەدوای ئەو وادەیە ئیدارەی بارسا بۆند لەگەڵ هیچ یاریزانێکیدا نوێناکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بە کڕینی بین وایت ڕیزبەندی گرانبەهاکانی گۆڕی

بابەتی دواتر

مباپێ و خێزانەکەی گلەییان لە پاریس هەیە و ڕیاڵ پاداشتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share