دوای ئەبرامۆڤیچ نۆرەی شێخ مەنسورە

حکومەتی بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە پێگە و هەڵسوکەوتەکانی شێخ مەنسوور بن زایدی خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” ئاشکرایکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە پێگە و هەڵوێستی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی یانەی چێڵسی، هەروەها سزادانی بە چەندین بڕیاری کارگێڕی بەهۆی پاڵپشتیکردنی لە حکومەتی ڕوسیا، لەئێستادا چاوەکان لەسەر شێخ مەنسو بن زایدن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شێخ مەنسوور لەژێر ناونیشانی وەزیری دەوڵەت، لە ئیمارات چاوی بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کەوتووە، چاوپێکەوتنەکە لەسەر بابەتە سیاسییەکان بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، حکومەتی شانشینی بەریتانیا وەک کۆمەڵکوژ و سزاردراوێک مامەڵە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەکات، لەبەرئەوەیە نیگەرانن بە کۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ مەنسوور، هەر بەوهۆیەشەوە بڕیاریانداوە لێکۆڵینەوە دەستپێبکەن.

لەئەگەری دەرکەوتنی هەر پەیوەندییەکی ئەو سەرۆکە لەگەڵ خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی، هەمان سزای ئەبرامۆجیچ بەسەر یانەی مانچستەر سیتیدا دەسەپێنن.

بابەتی پێشتر

شانۆیی"دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" ڕادەگیرێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، لە پلانیدایە تاوەکو هاوینی 2026 لەیاریکردن بەردەوامبێت. ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی…
Total
0
Share