نوێترین هەواڵ لەسەر گەڕانەوەى مێسی بۆ بەرشلۆنە

باوکی مێسی چاوی بە خوان لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە کەوتووە و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، گفتوگۆکە لەسەر ئەوە بووە کە پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بکەنەوە.

ئیدارەى بەرشلۆنە دەیەوێت ئاهەنگێکی ڕێزلێنان بۆ مێسی بکات و بیهێنێتەوە ناو کامپ نو تا هاندەران سوپاسی بکەن.

جگە لەوەش گفتوگۆ لەسەر قسەکانی براکەى مێسی دەکرێت کە لەسەر بەرشلۆنە کردوییەتی.

تا ئێستا یەکجار مێسی چاوی بە چاڤی کەوتووە و گفتوگۆیان لەسەر گەڕانەوەى کردووە بۆ ئیسپانیا.

بەڵام هیچ شتێکی فەرمی لە نێوان بەرشلۆنە و مێسیدا ڕووینەداوە و ئەوەی کراوە تا ئێستا تەنها دروستکردنەوەى پەیوەندی بووە.

بابەتی پێشتر

یەکێتی دار بییەک نییە بەو بایانە بلەرزێت

بابەتی دواتر

حکومەتی راسپاردە وەڵامی داواکارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share