كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی پاریس سانجێرمان

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە پاریس تیپێكی بەهێزەو ڕكابەری لەسەر ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دەكات.

جەختی لەوەشكردەوە كە لە ڕووی كوالیتییەوە، ڕكابەرەكەیان خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی ئاست بەرزە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– ئەوان تیپێكی باشن و ماوەیەكی زۆرە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدەن

– سەرەتا دەبێت بزانین بنزیمە هەست بەئازار دەكات یان نا، دواتر  پزیشكەكان پاشان من، یاریزانەكە ڕاهێنانی كردوە و هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە

– فشار لەسەر هەردوو یانەكەیە و پێویستە بەشێوەیەكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین

– لەم جۆرە یاریانەدا ئەركی ڕاهێنەر قورس نییە چونكە یاریزانەكان خۆیان خواستی بردنەوەیان هەیە

– كوالیتی یاریزانەكانی پاریس بەرزە و پێویستە بە وریایی مامەڵە بكەین

– هەموو یاریزانەكان هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن ڕۆڵیان لەم یاریەدا هەبێت

– شێوازی خۆمان ناگۆڕین و ٤-٣-٣ یاریی دەكەین

– ئەگەر بیر لە تاك بە تاكی یاریزانەكانی پاریس بكەینەوە مێشكمان لەدەست دەدەین

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چامپیۆنز لیگە.. مێسی بەرامبەر ڕكابەرە سەرسەختەكەی یاریدەكات

بابەتی دواتر

‎كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس پێش یاریی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share