زانایانی سوید لە ئەزموونێكی نامۆی ئاڵوگۆڕكردنی جەستە سەركەوتوبوون

“ئاڵوگۆڕی جەستە تەنها لە سنوری تایبەتمەندی فیلمە خەیاڵییە زانستییەكاندا نەماوەتەوە” فۆتۆ: RT

توێژەرانی سویدی سەركەوتوبوون لە ئەنجامدانی ئەزمونی “دەرچوون لە جەستە” كاتێك “ئاڵوگۆڕیان لە جەستەی بەشداربووان”دا كرد، ئەمەش گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لەبارەی وێناكردنیان بۆ خودی خۆیان لێكەوتەوە.

تیمەكە لە تاقیگەی مێشك و جەستە و خود، بە سەرۆكایەتی هنریك ئیرسۆن، 33 جوت هاوڕێیان بۆ “ئاڵوگۆڕ”ی جەستە بە بەكارهێنانی گوێبیستی ڕووداوی دروستكراو بەكارهێنا، كە لەڕێیەوە بەشداربووان دەیانتوانی خودی خۆیان لە جەستەی هاوڕێكانیاندا ببیننەوە.

پاول تاسیكۆفسكی، زانای دەمارەكان لە پەیمانگای كارۆلینسكا لە سوید وتی، “ئاڵوگۆڕی جەستە تەنها لە سنوری تایبەتمەندی فیلمە خەیاڵییە زانستییەكاندا نەماوەتەوە”.

تیمەكە بنەمایەكی هەستپێكراویان لە ئەزمونەكەدا دانا، تا بەشداربووان هەست بەوە بكەن كە لە چاویلكەكانەوە دەیبینن، هاوشێوەی ئەزمونی سینەمای چوار دووری (4D).

ئەزمونەكە قۆناغێكی زیاتری بڕی كاتێك یەكێك لە بەشداربووان ڕووبەڕووی هەڕەشەكردن بە چەقۆ دەبێتەوە و ئەوی تریان ترس و عارەقكردنەوە دایدەگرێت، لەگەڵ ڕونكردنەوەی ئەوەی جیاكردنەوەكە تا چ ئاستێك دەگات، تەنانەت ئەگەر لەماوەیەكی كاتیی دیاریكراویشدا بێت.

پێش و لەكات و دوای ئەزمونەكەش كە چەند خولەكێكی خایاند، داوا لە بەشداربووان كرا هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان و هاوڕێكەیان بكەن لەڕێی ژمارەیەك لە تایبەتمەندییە كەسییەكانەوە. وەك نیگەرانی و ترس و سەربەخۆیی و متمانە. ئەوەیش كە بەدیكرا وەڵامەكان بەپێی ئەزمونەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دەگۆڕدرا.

تاسیكۆفسكی وتیشی، “دەریدەخەین كە خود توانای گۆڕانكاری هەیە بەخێراییەكی زۆر، ئەمەش دەمانگەیەنێتە هەندێك كاریگەری كردەیی گریمانەیی كە مایەی گرنگیپێدانە”.

ڕونیشیكردەوە، ئەوانەی بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنن، زۆرجار توشی ئەوەی ناوی دەبرێت بە “بیروباوەڕی چەقبەستوو و نەرێنی دەربارەی خۆیان” دەبنەوە، كە ڕەنگە ژیانی ڕۆژانەیان بوەستێنیت، بەڵام لەگەڵ گۆڕانكارییەكی بچوك لەو تێگەیشتنە ناڕاستە، رەنگە كاریگەری قوڵی هەبێت لەسەر ئەو بیركردنەوانە كە زۆرجار لەسەر خود دژوارە.

توێژەران پێیانوایە كە توێژینەوەكە ڕۆژێك لە ڕۆژان دەرگا دەكاتەوە لەبەردەم زانیاری زۆرێك لە ناجێگیرییە كەسییەكان، لەوانەش شیزۆفرینیا، رەنگیشە بژاردەی چارەسەری نوێ بەردەستبخات.

بابەتی پێشتر

ئەو تەقینەوە ناوەكییەی كە بەڵگەكانی شاردرانەوە

بابەتی دواتر

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتێكی تایبەت لە ڕوسیا وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share