یەكەم مووشەكی دروستكراو بە 3D نەیتوانی بگاتە خولگەی دیاریكراو

(تیران 1) كە لەلایەن كۆمپانیای (ریلاتیڤیتی سپەیس- relativity space) دروستكراوە

یەكەم مووشەكی ئاسمانیی دروستكراو بە تەكنیكی سێ دووری (3D) بە سەركەوتوویی لە كاپ كاناڤیرال-ی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا رەوانەكرا، بەڵام كێشەیەك لەكاتی گەشتەكەدا رێگربوو لە گەیشتنە خولگەكەی، وەك ئەوەی لە پەخشی راستەوخۆدا دەردەكەوێت.

(تیران 1) كە لەلایەن كۆمپانیای (ریلاتیڤیتی سپەیس- relativity space terran 1) دروستكراوە، مووشەكێكی سەرەتایی بوو بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و سەلماندنی ئەوەی مووشەكی ئاسمانیی دروستكراو بە تەكنیكی سێ دووری دەتوانێت بەرگەی فشارە توندەكان بگرێت، هاوشێوەی مووشەكە ئاسمانییەكانی دیكە.

كۆمپانیاكە لەمیانەی پەخشە راستەوخۆكەدا وتی، پرۆسەی هەڵدانی مووشەكی تیران-1 شكستیهێناوە لە گەیشتە خولگەی خۆی بەهۆی كێشەیەك كە لەكاتی جیابوونەوەی چینی دووەمدا روویداوە.

دوو هەوڵی سەرەتای هەڵدانی مووشەكەكە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دوا ساتەكاندا رەتكرانەوە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە.

پرۆسەی هەڵدانی مووشەكەكە گرنگییەكی زۆری پێدرا، بەهۆی ئەوەی بە سەركەوتنی دەیتوانی ببێتەهۆی روودانی شۆڕش لە پیشەسازیی مووشەكی ئاسمانیدا.

%85ی پێكهاتەی مووشەكەكە لە تەكنیكی سێ دووری دروستكراوە. كۆمپانیاكە دەیەوێت لە ئایندەدا ئەو رێژەیە بۆ 95% بەرزبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: مەترسیی كۆلێرا لە جیهاندا روو لە بەرزبوونەوەیە

بابەتی دواتر

بەریتانیا: ئەو تۆمەتبارەی ئاگری لە پیاوێک بەردا لەبەردەم مزگەوتێکدا پێشتر تاوانێکی هاوشێوەی ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share