چین دووه‌مین مانگی ده‌ستكردی Gaofın-11 كه به كوالێتییه‌كی باش چاودێری هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات، ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
مانگه ده‌ستكرده‌کە ده‌توانێت به كوالێتییه‌كی به‌رز وێنه بگرێت بۆ چاودێریکردنی هه‌ساره‌ی زه‌وی، پلاندانان بۆ شاره‌كان، نه‌خشه‌سازی بۆ تۆڕی رێگاكانی هاتوچۆ، به‌رنامه‌دانان بۆ كشتوكاڵ و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان به‌كارده‌هێندرێت.
ڕه‌وانه‌كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه وه‌ك 345ه‌مین كاری زنجیره‌ی مووشه‌كی Long March تۆماركرا.