پزیشکێک نیشانەکانی نەخۆشیی بینین بەهۆى شاشەوە دەستنیشان دەکات

گرفت یان نەخۆشیی بینین بەهۆى شاشەوە لە ئاکامى زۆر بەکارهێنانى کۆمپیوتەر یان مۆبایل و ئایپادەوە دێتە ئاراوە.

دکتۆر ئیگۆر مالیاتسینسکى، پسپۆڕى نەشتەرگەریی چاو دەڵێت، نیشانەکانى بریتین لە ئازارى ناو چاو، وشکبوونەوەى چاو و تێکچوونى بینین.

دەشڵێت، ئەو گرفتانەى بەهۆى شاشەوە دروستدەبێت، تەنها نەخۆشییەک نییە، بەڵکو کۆمەڵێک نیشانەى پەیوەستن بە ماندووکردنى چاو و زیادەڕەوى لە بەکارهێنانیدا.

هۆکارە سەرەکییەکانى روودانیشى بریتین لە کارکردن بۆ ماوەیەکى زۆر لە بەردەم شاشە، شوێنى کارکردن یان دانیشتنى نەگونجاو و رووناکى کەم، کەمکردنەوەى چاو تروکاندن، بەکارهێنانى چاویلکە یان هاوێنەى لکاوى هەڵبژێردراو بە شێوەى نادروست، هەموو ئەمانە دەبنە هۆى ماندووکردنى چاو، وشکبوونەوەى، هەستکردن بە قورس بوونى چاو، تێکچوونى بینین و هەستى ناخۆشى دیکە.

ئەو پسپۆرە بۆ رێگرى لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، چەند رێوشوێنێک پێشنیار دەکات:

– وەرگرتنى پشووى رێکخراو لەکاتى دانیشتن بەرامبەر شاشە هەر 20 خولەک جارێک و، جوڵاندنى چاو بۆ شتێک لە دوورى شەش مەتر یان زیاتر سەیرکردنى بۆ ماوەى 20 چرکە.

– رێکخستنى شوێنى کار بەشێوەیەکى گونجاو بەجۆرێک شاشەکە لە ئاستى چاوت یان کەمێک خوارتردا بێت و دوورییەکەشى لەنێوان نزیکەى 50-70 سم بێت.

– بوونى رووناکى گونجاو لە شوێنى کارکردن یان شوێنى دانیشتنت بەرامبەر شاشە.

– شێدارکردنەوەى ناوبەناوى چاو بە قەترەى فرمێسکى دەستکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
Total
0
Share