له سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه‌سێك گیانیلەدەستدا و و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ڕێگای كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان نزیك گوندی ئاوه خێری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیراتۆ وه‌رگه‌ڕا، كه شۆفێره‌كه‌ی ئافره‌ت بوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “له ئه‌نجامی رٍووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانیلەدەستداوە و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوەن، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری له باوه‌نوركران”.