كەركوك.. سێ چەكداری داعش و شەش تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بڵاویكردەوە، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ چەكداری داعش و شەش تۆمه‌تباری داواكاراویان ده‌ستگیركردووه‌ و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاویكردوە، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چەند ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه‌ و توانیویانە لەو ماوەیەدا، شه‌ش داواكراو به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و 15 تۆمەتباری دیكه‌ش بە تۆمەتی جیاجیا ده‌ستگیربكەن‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا هێزەكانیان سێ حەشارگەی داعشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر سێ بۆمبی ده‌ستی و سێ موشه‌كدا گرتووه‌.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق باسیان لەوەشكردووە، له‌ناوچه‌ی كه‌رحه‌، وادی كور، وادی شه‌بیجه‌، لە باشوری كه‌ركوك هێزه‌كانیان لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه‌.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە 76 دۆلار نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكەی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share