پۆچیتینۆ نیوەی چێڵسی خستە لیستی ڕەشەوە

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری نوێی چیڵسی پرۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش (14) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” ئاشکرایکردووە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری نوێی چێڵسی تاوەکو ساڵی 2026 پرۆژەیەکی نوێ بەگەڕدەخات، لە چێوەی ئەو پرۆژەیەشدا چەندین یاریزان ناچاردەکرێن ڕوو لە یانەی دیکە بکەن.

ئەو یاریزانانەی ناویان لە لیستی فرۆشتندا هاتووە، بریتین لە، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، حەکیم زەیاش، کریستیان پولیسیچ، ئیدوارد مێندی، کالوم ئۆدۆی، هەروەها داهاتووی کالیدۆ کۆلیبالی و ئازپیلیکوێتا و ئینگۆلۆ کانتی ڕوون نییە.

لەلایەکی دیکەوە، دێنیس زەکەریا ئاراستەی یوڤانتۆس و جواو فیلێکس ئاراستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکرێنەوە، لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی گرێبەستی گونجاویشدا هەریەک لە ماتیۆ کۆڤاسیچ، کۆنۆر کالاگەر، تریفۆ چالوبا، لوفتوس چێک دەخرێنە نێو لیستی فرۆشتنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share