باوكی مباپی لە مەدریدە

ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا كۆكن لەسەر ئەوەی كە مباپی یەكلایی بووەتەوە لە هەڵبژاردنی ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستاشدا باوكی لە مەدریدە بۆ ئەوەی خانویەك بۆ كوڕەكەی بدۆزێتەوە.

بە پێی هەواڵی هەردوو ڕۆژنامەی ماركا و ئاسی نزیك لە یانەی مەدرید بێت، مباپی پەشیمان نەبووەتەوە لە هەڵبژاردنی ڕیاڵ مەدرید و ئامانجی ئەوەیە كۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندییان پێوەبكات.

ئەمە سەرەرای ئەوەی ئیدارەی پاریس گرێبەستێكی خستۆتە بەردەم مباپی بە موچەی هەفتانەی یەك ملیۆن یۆرۆ، تەنها لە پێناوئەوەی بمێنێتەوە.

ماركا و ئاس ئاشكرایانكردووە، باوكی مباپی لە مەدریدە و بەدوای خانوییەكدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لەكۆتایی وەرز ئەركی كوڕەكەی ئاسان بكات.

گرێبەستی مباپی لەگەڵ پاریس كۆتایی هاتووە و یاریزانەكە سەربەستە لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یانەكاندا بكات بۆ پەیوەندی كردن بەڕیزەكانیانەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەکی ئەمریکی بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی کورد سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share