ڤێرشتاپن: جارێکی دیکە ئامادەم

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندیی تیمی “ڕێد بوڵ” دوای گەڕانەوەی لە پشووەکانی نیوەی وەرز، بەڵێن دەدات بەهێزتر لە قۆناغی یەکەم بگەڕێتەوە.

ماکس ڤێرستاپنی پاڵەوانی جیهانی “فۆرمۆلا 1″ پشتڕاستی کردەوە، کە دوای سێ هەفتە لە بەڕێکردنی پشووی هاوینە، خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ پێشبڕکێکردن.

شۆفێرەکە دەڵێت، ” دوای پشوویەکی باش، دووبارە ئامادەم بۆ پێشبڕکێکردن، پەرۆشبووم بۆ گەڕانەوە، سێ پێشبڕکێمان لەبەردەمدایە لە سێ هەفتەدا، بەلجیکا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا، باش بوو پێش ئەو ئاڵنگارییە پشووی هاوینمان وەرگرت، لەسەر ئاستی تەکنیکی، ئۆتۆمبێلەکەمان نایابە و بە نوێکارییەوە دەگەڕێتەوە نێو مەیدانی پێشبڕکێکردن، ئەمەش شتێکی باشە.”

ڤێرستاپن دوای تێپەڕبوونی (13) پیشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهان، پێشەنگی ڕیزبەندیی شۆفێرانی گرتووە و بە (80) خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەری کەوتووە، کە چارڵز لوکلێری شۆفێری تیمی فێرارییە.

بابەتی پێشتر

سۆمۆ هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات "نووسراو كرا"

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوایەك ئاراستەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بەرگریکاری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ سپیانزۆلا لە یاریزانێکی ناجێگیرەوە بووەتە ئەو ئەستێرەیەی یانەی ڕۆما دەستبەرداری نابێت. سپینازۆلا وەرزی 2012 لە…
Total
0
Share