قوباد تاڵەبانی بووە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتیی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی یەكێتی و گۆڕانی وەرگرت، كە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەنێوان ئەو دوو هێزە پێكهێنراوە.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی باڵای نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكەیان كرد، هەردوولا ڕێككەوتن قوباد تاڵەبانی ببێتە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان.

دەقی راگەیەنراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان:

ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

بابەتی پێشتر

ڤاكسین، ماسك و خۆپارێزی.. وەزیری ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەبەستێتەوە بە پابەندبوونەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی بناری قەندیلیان بۆردومانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
Total
0
Share