كەلتووری روانینی شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە سلێمانی زیندوو دەكرێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێریی بینینی مانگ دەكرێت و راسپێردراوێكی لیژنەی باڵای بینینیش دەڵێت، سەرەڕای چاودێریی مانگ، كارەكەیان بریتییە لە زیندووكردنەوەی كەلتووری روانینی شێخ حەسەنی گڵەزەردە.

كەمال فاتیح، راسپێردراوی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دەچن بۆ گڵەزەردە و روانگەی خۆیان لەبارەی بینین یان نەبینینی مانگ بە لیژنەی باڵا دەدەن.

وتیشی، “لە شوێنەواری روانگەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، كە مێژووەكەی بۆ 350 ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە و لێیەوە شێخ حەسەن چاودێریی بینینی مانگی كردووە، چاودێرییەكە دەكەن و ئەو كەلتوورە زیندوو دەكەینەوە”

لە رابردوودا شێخ حەسەن جێگەی پێشبینییە فەلەكناسییەكانی گرتووەتەوە بۆ هەموو كوردستانیان و، كوردستانیانی بە كردنەوەی ئاگر لەو چاوەڕوانییە رزگاركردووە، وەك ئەوەی كەمال فاتیح ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “وەك دەزانرێت ئەمڕۆ كەشوهەوا بارانە و ئەگەری بینینی مانگ كەمە، بەڵام بۆ زیندووكردنەوەی ئەو كەلتوورە بەفریش ببارێت هەر دەچین”.

چاودێرییەكە لەسەر شوێنەوارەكەوە دەكرێت و سەرەڕای بەكارهێنانی شێوازەكەی شێخ حەسەن لە روانین بەشێوەی سروشتی، تەلەسكۆب و وردبینیش بەكاردەهێنرێت.

راسپێردراوەكەی لیژنەی باڵای ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر توانیمان روانین بكەین ئەنجامەكەی بە لیژنەی باڵا دەگەیەنین.

دوێنێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، کاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارەی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بە ھەمانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگێك لە كۆشكی سپی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەلێزمە باراندەبارێت و رێگاكانی رۆیشتن بۆ سەیرانگاكان چۆڵن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share