فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی بناری قەندیلیان بۆردومانكرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند گوندێكی بناری قەندیلیان كرد و هاوسەرۆكی شارەوانی ناوچەكەش دەڵێت، بەهۆیەوە ئاگركەوتووەتەوە.

محەمەد حەسەن، هاوسەرۆكی شارەوانیی بناری قەندیل بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی پردەشاڵ، چیای دڕەبی، لێوژە، ئێندزە، سێکانیان، دۆڵی شەهیدان و بێڕێش و دۆڵی بەڵەییان لەبناری قەندیل بۆردومانکرد و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانی بۆردومانەكان نەزانراوە.

بەهۆی بۆردوومانی توركیاوە بۆسەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، زیانی گیانی و ماڵی بەر گوندنشینان كەوتووە، دارستان و زەویوزارێكی زۆر سوتاون و جوتیاران و ئاژەڵدارانی ناوچەكە زیانیان پێگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی فه‌رمى…
Total
0
Share