لە خانەقین داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی

ژماره‌یه‌ك چه‌كدارای داعش له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین هێرشیانكردە سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

پەیامنێرمان لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی خانەقینەوە ڕایگەیاند، “درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزه‌كانی لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنووری قه‌زای خانه‌قین لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە هێرشكراوەتە سەریان و ڕوبه‌ڕوبوونەوە له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه”‌.

وتیشی، تائێستا زیانەكانی هێرشەكە نەزانراوە، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی شەڕەكە هێزێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی پشتگیری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنووری خانه‌قین.

هێرشەكە لەكاتێكدایە، دوو ڕۆژە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە باشووری كەركوك دەستیپێكردووە بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش.

بابەتی پێشتر

هەلیکۆپتەرێكی سوپای عێراق لە خورماتوو کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی لەلایەن باوکییەوە پوچەڵکردەوە. ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر…
Total
0
Share