سەدر هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەكات: هەمان مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەین

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هۆشداری دەدات بە وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی تر بەوەی دەستوەرنەدەنە هەڵبژاردن و كاروباری ناوخۆیی عێراق، بەپێچەوانەوە هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر نووسیویەتی، “هەڵبژاردنەكەی عێراق پرسێكی ناوخۆییە، دەبێت وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی تر دەستوەرنەدەنە كاروباری ناوخۆ نە بە داوا و نەرمی نە بە فشار و ترساندن، ئەگەرنا لە داهاتوودا بەهەمانشێوە مامەڵەیان لەگەدا دەكەین”.

پێشتر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوایكردبوو سوپای عێراق ڕێگریبكات لە ساختەكردنی هەڵبژاردن و لە تویتێكدا ڕایگەیاندبوو، “پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكەی تشرینی یەكەمدا ئەركێكی سەخت دەبێت، بەڵام دڵنیام دەتوانن ڕێگریبكەن لە ڕوودانی پێشێلکاری و ساختەکاری لە ڕۆژی هەڵبژاردندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

لەمیانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا ڕویدا. دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان…
Total
0
Share