زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەگەر بەغداد تەمویلی مووچەی مانگی پێنج بکات، ئەستەمە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆوستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەک ئاشکرایە مووچەی مامۆستایانی گرێبەس لەسەر داهاتنی ناوخۆیە و پەیوەندی بە ناردنی پارەوە نییە لە بەغداد، لەم سۆنگەیەوە پەیوەندیمان بە وەزارەتی داراییەوە کردووە و داوامانکردووە کە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجمان پێبدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامی وەزارەتی دارایی بەو شێوەیە بووە، تا بەغداد پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران نەنێرێت، لێرە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر بەغداد پێش جەژنیش تەمویلی مووچە بکات، ئەستەمە مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەربگرن، چونکە هەمیشە ئەوان چەند رۆژێک دوای دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان وەریدەگرن، هەر وەک لە جەژنی رەمەزانیشدا بەو شێوەیەیان لێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا ئەنجامەكەی گەڕایەوە و تای خوێنبەربوون نییە

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتەی گومانی تای خوێنبەربوونی لێدەكرا دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكەی دەركەوت تای خوێنبەربوون نییە. دكتۆر…
Total
0
Share