سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد، هۆكاری نەناردنی مووچه بۆ نه‌بوونی پاره‌ی كاش له عێراق و كێشه‌ی داهاتی نانەوتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دەگەڕێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆ نه‌بوونی پاره‌ی كاش لە عێراق و نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بەغداد، ده‌گه‌ڕێته‌وە.
ڕاشیگەیاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌نیازه مانگانه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پارێزگاكانی عێراق، مووچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێمی کوردستانیش بنێریت، به‌ڵام نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی و ڕێکنەکەوتن لەسەر بڕەکەی، كێشه‌ی بۆ ناردنی مووچه دروستكردووە.