هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، مایەی خۆشحاڵیمانە کە هەورامان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا و بەدەستكەوتێكی مێژوویی ناویدەبات.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری ناساندنی ههورامان وهك ناوچهیهكی كهلهپووریی جیهانی لەلایەن لیژنەی کەلەپوور و شوێنەواری کلتووریی رێکخراوی یونسکۆ دەکەین و مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم بەشە گرنگەی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، “هەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و رۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرهەنگی، رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان”.
ھاوسەرۆکی یەکێتی دوپاتیشیدەكاتەوە، بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و ناوچەی ھەورامان دەکات و ھیوادارین هەموومان پێکەوە ھاوکاربین بۆ پێشخستنی زیاتری کایەکانی رۆشنبیری، کلتووری و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و بەنرخەکانی کوردستانەکەمان کە سەرمایەیەکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیمانن.
دوای چەند مانگ هەوڵ و کۆششی چەندین کەسایەتی کورد و هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ ناوچەی هەورامان دواجار ناوچەکە وەک شوێنێکی کەلتووری و جیاواز و خاوەن خاسییەتی تایبەت ناوی لە ڕێکخراوەکەدا تۆمارکرا.