ڕاگەیاندراوی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی

لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بارودۆخی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی تر بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا كە كەمێك بەر لە ئێستا بڵاوكرایەوە و وێنەیەكی دەست “تۆڕی میدیایی ئێستا” كەتووە، لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی دەڵێت، “هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامى کەسێتى و ئەجندا جیاجیاکانیان و خەونى بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەندارێتى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابى ژیانى خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنى داواى ڕەواى مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەڕێزى پشوودرێژ، یەکیانگرت بۆ تێکدانى بارودۆخى ئارامى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانى تر لە ئیدارە سەربەخۆکان.”

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە “تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە، هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.”

لیژنەكە لە ڕاگەیاندراوەكەیدا جەختدەكاتەوە كە “هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە.”

 

دەقی ڕاگەیاندراوەكە:-

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی

سەربارى ڕاگەیاندنى ڕاگرتنى خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان لە ڕاگەیاندراوى ڕۆژى 9/12/2020 وە جێگەى نیگەرانیمانە، هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامى کەسێتى و ئەجندا جیاجیاکانیان و خەونى بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەندارێتى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابى ژیانى خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنى داواى ڕەواى مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەڕێزى پشوودرێژ، لە ئەنجامدا هەموویان یەکیانگرت بۆ تێکدانى بارودۆخى ئارامى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانى تر لە ئیدارە سەربەخۆکان.

لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى بڕیاریدا بە:-

  1.  لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە، هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.
  2.  هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە .
  3.  هەڵمەتى دەستگیرکردن بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەوانەى کە پێشێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لە بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان و ئەوانەى زیان دەگەیەنن بە موڵکى گشتى .
  4.  پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن پابەندبن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنى بارودۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.

 

ڕاگەیانراوى لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى

بابەتی پێشتر

عەبادی: ئەو فڕۆكەیەی سولەیمانی و موهەندس-ی كوشت بە ڕەزامەندی حكومەت هاتبوو

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی ڕێككەوتنی كوردستان و بەغداد تاووتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share