كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی “بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان” لە دهۆك دەستگیركرا

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵخەتاندنی كچان و ژنانەوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرایكردووە، لەسەر سكاڵای كچێك، پۆلیسی دهۆك گەنجێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركردووە، بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی.

وتەبێژەكەی پۆلیس وتی، ئەو گەنجە وێنە و ڤیدیۆی ژمارەیەكی زۆری كچ و ژنی هاوسەرداری لەنێو موبایلەكەیدا بووە، “پێگەی خۆشی بەكارهێناوە بۆ ئەو مەبەستانە”.

هێمن سلێمان باسی لەوەشكرد، “نامەنەوێت، ناوی ئەو گەنجە ئاشكرابكەین، بەهۆی ئەوەی بەناوبانگ بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و فۆڵەوەرەكانی سەروو پەنجا هەزار بووە و كەسێكی بەناوبانگ بووە لە دهۆك”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك داواش لەهاوڵاتیان دەكات ئاگاداربن و وێنە بۆ هیچ كەسێك نەنێرن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وێنەکانی سناپ چاتەوە ئەگەر هەیە واین ڕوونی دووربخرێتەوە

بابەتی دواتر

بۆچی پاڵەوانی جومباز لە کێبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد کشایەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share