بەهۆی وێنەکانی سناپ چاتەوە ئەگەر هەیە واین ڕوونی دووربخرێتەوە

داهاتووی واین ڕوونی وەک ڕاهێنەری یانەی دێربی کاونتی ناڕوونە، هۆکارەکەش بۆ چەند وێنەیەک دەگەڕێتەوە کە ناوبراو لەگەڵ چەند کیژۆڵەیەکدا چرکاندوویەتی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی واین ڕوونی لە ژوورێکی هۆتێلەکەی لەگەڵ دوو کیژۆڵەی مۆدێلی بەریتانی بڵاوکرایەوە، سەرەڕای ئەوەی هیچ زیادەڕەوییەک لە وێنەکاندا نییە، بەڵام ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرا.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکرانەوە، یەکێک لە کیژۆڵەکان لەسەر تەختی خەوتنی یاریزانەکە پاڵکەوتووە و یەکێکی دیکە وێنەی ئەستێرە ناودارەکەی ئینگلتەرای گرتووە لەسەر کورسییەک خەوی لێکەوتووە.

تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان، روونی سکاڵای لەسەر ئەو دوو مۆدێلە تۆمارکرد و دووپاتکرایەوە هیچ کارێکی ئابڕوبەری نەکردووە، تەنانەت بڵاوکردنەوەی وێنەکانیشی بەبێ ویستی خۆیبووە و خەوی لێکەوتووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، ئیدارەی یانەی دێربی کاونتی لە ڕەفتاری ڕاهێنەری یانەکەیان بێزار و توڕەن، لە کۆتا کۆبوونەوەدا سەرزەنشتی ڕوونی-یان کردووە، دووپاتیشیانکردووەتەوە تاوتوێی دوورخستنەوەی دەکەن.

ڕۆژنامەی میرەر نوسیویەتی، سەرەڕای بێتاوانی ڕوونی، بەڵام بەڕێژەی 50 بە 50 ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە، لەکاتێکدا خۆی پێیوایە هەڵەی نەکردووە و سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لەکارەکانی.

لە مێژووی واین ڕوونی-دا، بابەتی کۆبوونەوەی لەگەڵ کیژۆڵە مۆدێلەکان بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو بەم هۆیەوە چەندینجار لەگەڵ هاوسەرەکەی كێشەی بۆ دروستبووە و چەندینجار دووچاری ئابڕوچوون بووە.

بابەتی پێشتر

ئیشبیلیە بە ئۆفەری ئاڵوگۆڕکردنی کوندی قایلدەبێت؟

بابەتی دواتر

كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی "بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان" لە دهۆك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share