فۆنت: ئەگەر چاڤی نەگەڕایەوە، پارەی بلیتی هەموو ئەندامان لە گیرفانی خۆم دەدەم

ڤیکتۆر فۆنت، کاندیدی سەرۆکایەتی بارسا سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی چاڤی

یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە دووپاتیدەکاتەوە، لە ئەگەری هەڵبژاردنیدا چاڤی هێرناندێز دەگەڕێنێتەوە بۆ کەتەلۆنیا.

چاڤی هێرناندێز، مایسترۆی پێشووی بەرشلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە نایەوێت هیچ یەکێک لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا ناوی بهێنن و وەک بەشێک لە پڕوپاگەندەی میدیایی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، هەردوو ڤیکتۆر فۆنت و خوان لاپۆرتاشی وەک هاوڕێی خۆی ناوزەندکرد.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڤیکتۆر فۆنت، کاندیدی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە پڕۆگرامی ئیل پارتیدازۆی ئێزگەی کادینا کۆپێی ڕاگەیاندووە، ” ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان دەنگم پێبدەن و دەربچم چاڤی دەگەڕێنمەوە بۆ بەرشلۆنە، ئەگەر ئەوە ڕووینەدا، بەڵێن دەدەم پارەی بلیتی وەرزی هەموو ئەندامانی یانە لە گیرفانی خۆم دەدەم”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەکەوە، فۆنت دەڵێت، ” باشترین کەس لە مێسی تێبگات، چاڤییە، باش دەیناسێت و بەهەمان شێوە مێسی متمانەی بە تواناکانی چاڤییە”.

هەروەها دەڵێت، ” مێسی پێگەی لە بارسا بەرزە و مسۆگەرە، لە گرنگترین پڕۆسەکانماندا بوونی دەبێت، ئەو یاریزانێکی ناوازەیە”.

بڕیارە لە 24ی کانونی دووەمی ساڵی 2021 هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامبدرێت، براوەی دەنگدانەکە بۆ ماوەی شەش وەرز لەسەر کورسی سەرۆک لە کامپ نو دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. کاسیاس لە دەرگای سەرەکییەوە گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

لاپۆرتا: مێسی چاوەڕێدەکات و لەگەڵ ساندرۆ ڕۆسێل یەکدەگرینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share