بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

یارییە نێودەوڵەتییەكان كۆتایی هات و بەرشلۆنە گەورەترین زیانی بەركەوت و پێنج یاریزانی توشی پێكان بوو.

پێش یارییە نێودەوڵەتییەكان تەنها سێرجی ڕۆبێرتۆ لە یانەی بەرشلۆنە پێكانی هەبوو، دوای یارییە نێودەوڵەتییەكان ژمارەی یاریزانە پێكراوەكان بوون بە شەش پێكراو.

كۆندی

سێ هەفتە توشی پێكان بووە و ئەگەری بەشداریكردنی لە كلاسیكۆدا زۆرە

بیلیرین

لەكاتی ڕاهێنانەكاندا توشی پێكان بووە و پێشبینی دەكرێت چوار هەفتە دووربكەوێتەوە

دی یۆنگ

پێكانەكەی سووكە و یەك هەفتە لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە

ئاراوخۆ

پێكانەكەی زۆر قورسە و نەشتەرگەریی ئەنجامداوە و سەركەوتوو بووە، لانی كەم سێ مانگ دووردەكەوێتەوەو لە مۆندیالیش بێ بەش دەبێت.

دێمبلی

پێكانەكەی سووكە و ئەگەر هەیە تەنها لە یەك یاریی دووربكەوێتەوە

بابەتی پێشتر

دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی ڕەتکرایەوە

بابەتی دواتر

یەکێک لە تاوانبارانی سپایکەر لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share