ڕیاڵ مەدرید پلانی چییە؟ یەک یورۆ بەکارنەخراوە ..

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەردەوامە لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی و تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکیان دابین نەکردووە.

لەم وەرزەدا دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا لە گواستنەوەکاندا بەپێی پێویست نەبوون، سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە چەند گواستنەوەیەکی بەشێوازی بێبەرامبەر و ئاڵوگۆڕ واژووکردووە، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید لەو پڕۆسەیەشدا هیچ جموجۆڵێکی نەکردووە.

فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی دەستبەرداری سێرجیۆ ڕامۆس، ڕافائێل ڤاران و چەندین یاریزانی دیکە بوون و بڕیارە یاریزانی دیکە ئاڕاستەی یانەکان بکەن، لە بەرامبەردا هیچ بڕە پارەیەکیان لە کڕینی یاریزانی نوێدا بەکارنەخستووە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە دەستبەرداری ڤاران و ڕامۆس بوون، توانیویانە موچەی مانگانە بەبڕی زیاتر لە 450 هەزار یورۆ بگەڕێننەوە، جگە لەوەی لە خودی واژووکردنی بۆندە نوێیەکاندا قازانجێکی دیکەیان خستووەتە سەر داهاتی ساڵانە، بەڵام لەهەمان کاتدا لەڕووی وەرزشییەوە هێزێکی زۆریان لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، تەواوی بێدەنگی و پاکتاوکردنی پێکهاتەکە لەپێناو گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسیدایە، بەتایبەت لەدوای فرۆشتنی ڤاران بە یونایتد (50 ملیۆن)، لە ئێستادا یانەکە ئامادەیە بۆ واژووکردنی ئەو بۆندە هەژێنەرە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ خاوەن مۆلیدەكان.. لە یەك ڕۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادەبێت

بابەتی دواتر

کومان دوو بۆندی گەورەی بەرشلۆنەی ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share