شەمەندۆفێرەکەی وێڵز تێیدەگات؟ مۆرینیۆ کۆتا پەیامی ئاڕاستەی بەیل کرد..

مۆرینیۆ دەرفەتی یاریکردن لە جێگەی هاری کەین بە گاریس بەیل دەدات

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ پەیامێکی ئاشکرا ئاڕاستەی گاریس بەیلی ئەستێرەی یانەکەی دەکات، تیایدا داوای لێدەکات قەرەبووی دوورکەوتنەوەی هاری کەین بکاتەوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی سپێرز بەرانبەر لیڤەرپوڵ، هاری کەین دووچاری پێکان بوو و بەوهۆیەوە ئەگەر هەیە ماوەیەک دووربکەوێتەوە، لێرەوە ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە ناچاردەبێت پشت بە یاریزانێکی دیکە ببەستێت، کە ئەویش گاریس بەیلە.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا، “مۆو” دەڵێت، ” کاتێک یاریزانێکی گەورە تووشی پێکان دەبێت، پێویستە یاریزانە گەورەکانی دیکە هەستنەوە و باشترین ئاست پێشکەش بکەن، ئەم ساتە بۆ بەیل یەکلاکەرەوەیە، لە ئێستادا هەست بە باشی دەکات”.

هەروەها دەڵێت، ” هیوادارم بەیل بتوانێت لەم بارودۆخەدا یارمەتیمان بدات، ئەو پێگەیەی پێدەبەخشین کە گونجاوە و پێشتریش چەند خولەکێکمان پێداوە”.

لەم وەرزەدا تەنها لە یەک یاریی پریمەرلیگ، گاریس بەیل بە شێوەی سەرەکی بەشداریکردووە

لە چەند هەفتەی داهاتوودا هاری کەین بەهۆی پێکانەوە یاریناکات، بۆیە مۆرینیۆ بڕیاردەدات بەیل بە شێوەیەکی سەرەکی لە پاڵ هیۆنگ مین سۆن و ستیفن بێرگوین بەکاربخات، وەک یەدەگیش سوود لە تواناکانی ئیریک لامێلا، لوکاس مۆرا و کارلۆس ڤینیسیۆز وەردەگرێت.

بەبۆچوونی شارەزایانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، چەند هەفتەی داهاتوو بۆ گاریس بەیل یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە تاوەکو ئەم ساتە نوێنەرانی تۆتنهام گرنگییان بە واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی نەداوە لەگەڵیدا، ئەگەر بێتو لە پڕکردنەوەی کەلێنی هاری کەین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە کۆتایی وەرزدا مۆرینیۆ بەهەر شێوەیەک بێت بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژوودەکات.

بابەتی پێشتر

لەناوخۆی ڕیاڵ چی ڕوودەدات؟ نهێنی نوێکردنەوەی بۆندەکان لە ڕامۆسەوە بۆ ڤاسکێز

بابەتی دواتر

وەزارەتی کار: بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی دارایی و کۆرۆناوە زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share