نێیمار بووە بە کێشە بۆ پاریس سان جێرمان

نێیمار دا سیلڤا، لە ئاست یانەی پاریس سان جێرمان کەمتەرخەمە و لەژووری جلگۆڕینەکان و تەنانەت بۆ هاندەرانیش بووە بە کێشە.

دانیێل ڕیۆلۆ، ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی لە تۆڕی (ئاڕ ئێم سی سپۆرت) لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “ئافتەر فووت”دا ئاشکرایکردووە، کە یاریزانە 30 ساڵەکە بووەتە کێشە بۆ هەمووان لە پاریس سان جێرمان.

ڕیۆلۆ ڕایگەیاندووە، “نێیمار گەیشتووەتە ئەو ئاستەی مەشق و ڕاهێنان ناکات، گەیشتووەتە دۆخێک شکۆی نەماوە و ڕوحی تۆڵەسەندنەوەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان زیادیکردووە، لە نێوان یاریزانەکە و ئیدارەی یانە و ستافی ڕاهێنانیشدا دابڕان ڕوویداوە”.

ڕۆژنامەنووسەکە داوای لەبەرپرسانی “پی ئێس جی” کردووە لەو بارەیەوە بڕیار بدەن و دەڵێت، “هەوادارانی پاریس هیچ بایەخێک بە کارە سەیرەکانی نێیمار نادەن، با بڕوات، ئەگەر نەڕوات یانەکە بەتەواوی لەناودەبات”.

دوای شکستی پاریس لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ و لە خوولی ئیسپانیا بەرامبەر مۆناکۆ، یاریزانەکەی سیلیساو ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە، هاندەران پێیانوایە یەکێک لە هۆکارەکانی شکستەکانیان بۆ ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

شەڕی ئۆكرانیا دەگاتە ئاستی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم؟

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: كەمیی بارانبارین بە ڕێژەی 73% كاریگەری لەسەر ئاوی دیجلە و فورات هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share