وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو ئەو پێشنیازانەی بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم كراوە رەتدەكەینەوە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “دوای چەندین كۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەمواربكرێتەوە و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیشی بۆ كرا، بەڵام بەداخەوە لە كۆتا ساتەكاندا، دەنگی لەسەر نەدرا”.

باسیلەوەش كردووە،”ئێمە تووشی سەرسووڕمان بووین بەوەی پێشنیازێك لە لایەن نوێنەری حكومەتی عێراقەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاكلایەنە کراوە”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشیخستەڕوو، “ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و كێشەكان قووڵتردەكەنەوە و خزمەت بە چارەسەركردنی پرسەكان ناكات، بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیازانە، بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە و دژی دەوەستین و دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەر رێككەوتووین، بخرێتە دەنگدانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردووە و بەهۆیەوە خۆی كوشتووە

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچەی ماوەیەك لەمەوبەر لە هەولێر بێسەروشوێن بوو و دواتر خۆی كوشتووە،…
Total
0
Share