ئەم جۆرە لە چەرەسات کێشت دادەبەزێنێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خواردنی بادەم یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات.

توێژەران دەڵێن، خواردنی 30 بۆ 50 گرام لە بادەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.

بەپێی توێژینەوەکە ئەوانەی بادەم لەبری ژەمێکی بچوکی کاربۆهیدرات دەخۆن گەرمۆکەکان لە ژەمی داهاتوودا بەبڕی 72 گەرمۆکە کەمدەکەنەوە.

دکتۆر شەرایە کارتەر لە زانکۆی باشووری ئوسترالیا رایگەیاند، ڕێژەی زۆری قەڵەوی مایەی نیگەرانییە بۆ سەر تەندروستی، کە لەڕێگەی گۆرانکاری لە ئارەزووی خواردنەوە ڕێکبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “توێژینەوەیەکمان ئەنجامداوە لەبارەی ئەو هۆرمۆنانەی ئارەزووی خواردن ڕێکدەخەن، هەروەها کاریگەریی چەرەساتەکان و بەتایبەت بادەم لە کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردندا”.

ئاشکرایکردووە، کە توێژینەوەکە گەیاندوونی بەو ئەنجامەی کە خواردنی بادەم هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانی رێکخستنی ئارەزووی خواردندا و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەوپێیە خواردنی بادەم توانایەکی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردندا.

بابەتی پێشتر

ئەم گۆڕانكارییەی وەتسئەپ چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

بابەتی دواتر

گوندێك بۆ 210ـیەمین جار خاپووركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share