كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 120 هەزار ئاوارە مافی بەشدارییان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، 120 هەزار و 126 ئاوارە هەیە كە مافی بەشداری و دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەكان هەیە.
وتیشی، “27 خێوەتی ئاوارەبووان لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و موسڵ) هەن” و، ئەو خێوەتانە لەلایەن كۆمسیۆنەوە وێستگەیان بۆ دیاریكراوە بەمەبەستی دەنگدان.
كۆمسیۆن لیژنەیەكیشی تایبەت بە دەنگدەرانی ئاوارە پێكهێناوە بەمەبەستی دیاریكردنی ژمارە و نوێكردنەوەی زانیارییە بایۆمەترییەكانیان، وەك ئەوەی جومانە غلای ئاماژەی پێدا.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵا بڕیاریدا ڕۆژی دەنگدانی ئاوارەبووان لەگەڵ دەنگدانی دەنگدەری تایبەت (هێزە ئەمنییەكان)دا بێت.