زیاتر لە سێ هەزار توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای دهۆكە بە هەزار و 364 حاڵەت

تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە كۆی زیاتر لە 17 هەزار و پێنج سەد پشكنین، سێ هەزار و 250 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 641 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 250 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای دهۆكە بە هەزار و 364 حاڵەت، دوای ئەویش لە (سلێمانی 968، هەولێر 757، گەرمیان 89، هەڵەبجە 43 و ڕاپەڕین 29) توشبوو هەن.

هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 76 توشبوو چاكبوونەتەوە و، 19 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیكردووە، كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 220 هەزار و 815، لەو ژمارەیە 194 هەزار و 468 كەسیان چاكبوونەتەوە، 21 هەزار و 626 كەسیان لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 721 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

دوای ڕۆشتنی ئیکسۆن مۆبیل عێراق دەیەوێت کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکی شوێنیبگرێتەوە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 120 هەزار ئاوارە مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكەی عێراقدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share